تیمەکانی بنیاتنەری ئاشتی کۆمەلگە هاوبەشێتی دروستدەکات بۆ وەرچەرخانی توندوتیژی و چەوساندنەوە.

CPT تیمەکانی لە جێگەلێک دادەنێت کە بانگهێشتکرابن لەلایەن جڤاکە ئاشتیخوازە نێوخۆییەکانەوە کە ڕووبەڕووی دۆخی کێشمەکێشی کوشندە دەبنەوە. ئەم تیمانە پشتگیری جێبەجێکردنی داخوازی دەنگە ئاشتیخوازە نێوخۆییەکان دەکەن، کە لە مەترسی برینداربوون و مردندان بەو کردە ناتوندوتیژانەی ڕاستەوخۆ ئەنجامی دەدەن لە ڕووبەڕووبوونەوەی سیستەمە توندوتیژ و چەوسێنەرەکاندا.

CPT بڕوای وایە کە توندوتیژی ڕەگی لە بنەما سیستماتیکەکانی چەوساندنەوەدایە. ئێمە پابەندین بە نەهێشتنی توندوتیژی بە دەستپێکردن لە ژیانی خۆمان و کاری ڕێکخراوەکەمانەوە.

CPT داوای هاوکاری لە جڤاک و تاکە کەسە باوەڕدار و ڕۆحانییەکان دەکات بۆ دانانی جێگرەوەیەکی ناتوندوتیژ و ڕێکخراو بۆ جەنگ. ڕەگی سەرەتای CPT لە مێنۆنایتەکان، کڵێسەی برێسێرن و کوەیکەرەکانەوە هاتووە و بڵاوبووەتەوە بۆ تۆڕێکی بەرفراوانی فرەباوەڕ کە ئەو شتانەی پاڵپشتی دەکات لەسەر بنەمای ڕۆحانییەت بریتین لە بنیاتنانی ئاشتی و شایەتیدانی بەکۆمەڵ لە ڕێگەی داهێنەرانەوە و کردەی ناڕاستەوخۆی ناتوندوتیژی و پارێزگاریکردن لە مافی مرۆڤ.

کارەکانمان بریتین لە:

هاوڕێییکردنی هاوکارەکانمان لەو کاتانەدا کە کار بۆ پاراستنی مافی خۆیان و جڤاکەکانیان دەکەن بە ڕێگەی ناتوندوتیژانە.

داکۆکیکردن: زەقکردنەوەی چیرۆک و دەنگی ئەوانەی کە ئەزموونی توندوتیژی و چەوساندنەوەیان کردووە.

چاودێریکردن و ڕاپۆرتدان دەربارەی مافی مرۆڤ.

پەیوەندیبەستنێکی یەکگرتووانە: هاوڕێییکردنی ئەو تاک و کۆمەڵانەی کە هەوڵ بۆ گۆڕانکاری دەدەن.

بنەما ڕێبەرییەکان

پووچەڵکردنەوەی ستەمکاری

ئەمە ئەو چاویلکەیەیە کە CPT لێیەوە ئەڕوانێتە جێبەجێکردنی کارەکانی. بڕوامان وایە کە توندوتیژی نیشانەی سیستمە ژێربەژێرەکانی چەوساندنەوەیە لەوانە: (جیاکاری زایەندی، جیاکاری ڕەگەزی، جیاکاری زایەندگەرایی، سیاسەتی داگیرکاری، سەرمایەداری، ئیمپریالیزم) کە توندوتیژی بە هەمیشەیی دەکەن. ئێمە عەوداڵی ئەوەین کە ڕەگوڕیشەی هۆکارەکانیان دەستنیشان بکەین لە ئاستی نێوان کەسی و ڕێکخراوەیی و دەوڵەتی و جیهانیدا.

نەهێشتنی داگیرکاری

بەشێکی گەورەی ئەم جیهانە بە شێوەیەکی دڕندانە داگیرکراوە لەلایەن ئیمپراتۆریەتەکانەوە بە ڕێگەی سیستمی تێکدەری  ڕەگەزگەرایی و تاڵانکاری و سەرمایەداری. CPT داکۆکی لە نەهێشتنی داگیرکاریی دەکات: بە لەکارخستنی ئەم سیستمانە و داماڵینیان لە چەوساندنەوە و بەرەوپێشبردنی سیستمگەلێک کە تێیاندا گرنگیپێدان و هاوسەنگی و هاریکاری هەبێت.

هاوبەشێتی

کارەکەمان لەسەر هاوبەشێتی بنیاتنراوە و لەلایەن ئاشتیخوازە نێوخۆییەکانەوە ڕێبەری دەکرێت. ئێمە تەنها لە شوێنگەلێکدا کاردەکەین کە بانگهێشتکرابین بۆ دامەزراندنی کاری هاوبەش و پابەندین بە پەیوەندی درێژخایەنەوە لەتەک ئەو هاوبەشانەماندا کە ڕۆژانە بەرەنگاری چەوساندنەوە دەبنەوە نەک تەنیا لەکاتی لێقەوماندا.

ناتوندوتیژیی داهێنەرانە

CPT پشتگیری ئەو بزووتنەوانە دەکات کە بەرەنگاری بە شێوەی ناتوندوتیژی دەکەن و کردەی ڕاستەوخۆی ناتوندوتیژانە ڕادەگەیەنێت لە دژی سیستمەکانی توندوتیژی و چەوساندنەوە. ئێمە باوەڕمان بە کردەی ناتوندوتیژیی داهێنەرانە هەیە وەک ئامرازێک بۆ وەرچەرخانی لەبەردەوامی هاتوو کە ڕەگی لە ئەشقی ئازادیدا داکوتیوە.

بەڕێوەچوون لەسەر بنەمای ڕۆحانییەت

CPT لە هەناوی جڤاکێکی کریستیانییەوە هاتە دنیاوە وەک وەڵامێک بۆ پەرەسەندنی توندوتیژی و چالاکی سەربازی. لەوکاتەوە گەشەمانکردووە بۆ کۆمەڵێکی هەمەڕەنگ لە بنیاتنەرانی ئاشتیی، کە زۆربەیان سروشی بوون بە چالکوانییان لە فەلسەفە و باوەڕی ڕۆحانی جوداوە وەرگرتووە. ئێمە دەزانین و پێشوازی لەو ڕاستییە دەکەین کە پیرۆزی لە زۆرێک لە نەریت و زمانەکان و شوناس و ڕەنگ و چاندەکاندا بە ڕێکخستن کراوە و پیشاندەدرێت.

ڕزگاریی بە کۆمەڵ

ئێمە تێدەگەین لە تێکۆشانی هەر تیمێکمان بۆ دادپەروەری–سەرەڕای هەمەچەشنی و نێوکۆیی جودایان–کە یەکدەگرنەوە لە ڕزگاریی بە کۆمەڵدا. ناتوانین بنەما چەوسێنەرەکان هەلبوەشێنینەوە بەبێ دانایی و ئەزموون دەربارەی شوناسە هەمەچەشنەکانمان. پێکەوە سەردەکەوین.

دژە میلیتاریزم

چنگی یەکەی پیشەسازیی سەربازی لە جیهاندا تەنها دەرنجامی لە لەکارخستن و پارەبڕینی جڤاکەکانماندا نییە، بەڵکو بەشداریشە لە قەیرانی ژینگەیی بەردەوام و خستنە مەترسیی دەربازنەبوونی بەکۆمەڵی جڤاکە جیهانییەکەمان. CPT بەشێکی چالاکی بزاوتی دژە میلیتاریزمەکانی وەک School of the Americas’ Watch, Apartheid-Free Communities و هاوپەیمان و دەسپێشخەرەکانی ترە، کە کاردەکەن بەرەو نەهێشتنی بیرۆکەی هەڵەی وەک ئەوەی دەڵێن پۆلیس و سەربازەکان دەمانپارێزن. بە هەڵدانەوەی ماسکی بناخە سەرمایەدارییەکەی سوپا ئەو بەڵگەیە دەردەکەوێت کە سوپا بۆ سەلامەتی نا بەڵکو بۆ قازانج هاتۆتە بوون. CPT گشت دەستێوەردانێکی سوپا و پۆلیس ڕەتدەکاتەوە و داوای جێگۆڕکێی سامانی گشتی دەکات بۆ دەسپێشخەرییە جڤاکییەکان. خۆمان خۆمان دەپارێزین

ئاڵای پەلکەزێڕینەکان

ئەرک و دید و بەهاکانمان

ئەرک

بنیاتنانی هاوبەشێتی بۆ وەرچەرخاندنی توندوتیژی و چەوساندنەوە.

Skip to content